
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من
:: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردبڵاگەر
:: لۆگۆی دۆستان ::
ئه‌مجاره یه‌کێک له بلۆگه گه‌رمه‌کان ده‌لاوێنینه‌وه و ده‌یخه‌ینه به‌رده‌می ئێوه ، وه‌ک یه‌کێک له بڵاگه بایه‌خداره‌کانی کوردبڵاگه‌ر، ئه‌ویش بلۆگنوسی من و خوا یه
من له خوا قه‌ڵسه‌و خه‌ریکه کاری له‌سه‌ر ده‌کات....
وشه‌ی من که پڕه له ده‌سه‌ڵات چی که‌متر نیه له ده‌سه‌ڵاتی خوا ، له پێناوی مندا شه‌ڕه گه‌وه‌ره‌کان و میرنشینه‌گه‌وره‌کان و دۆنکیشۆته مه‌زنه‌کان چێکران، گیلگامشه‌کان هه‌ر له پێناوی من دابوو به دوای نه‌مریدا وێڵ‌بوون، هه‌زاران پرسیاری وه‌ڵام نه‌دراوه، هه‌زاران گفتوگۆی پرسیار دروستکه‌ر، له نێوانی ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌ن. منێکی پڕ له ده‌سه‌ڵات و په‌ند و به‌ڵگه، ئێستا له وێبڵاگی من و خوادا له‌گه‌ڵ خودا ده‌یه‌وێت بئاخڤێت ، بیرۆکه‌یه‌کی زۆر ئاسان به‌ڵام زۆر جوان ، پرسه‌کانی زۆر ساده و سه‌رنج ڕاکێش و گفتوگۆ دروستکه‌ر ، من له‌و‌په‌ڕی باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتی خۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ئه‌وه به ڕوی خوادا ده‌دات که گومانی هه‌یه له‌وه‌ی که بونی نه‌بێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش به گومانه له‌وه‌ی که نازانێت کام ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رتره ده‌سه‌ڵاتی من یا هی خودا، هه‌ندێک پێیان وایه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه که ئه‌م شێوازی نوسینه وه‌ده‌رکه‌وتوه‌و له منه‌وه بۆ خودا ، به‌ڵام من پیموایه که پرسیاره ڕوحانیه‌کانی من له ئه‌زه‌له‌وه هه‌یه و ده‌شمینێت .
من له‌سه‌ره‌تادا وه‌ک منێکی ساده خۆیمان بۆ ده‌رده‌خات به‌ڵام کاتێک به وه‌ڵامه ساده‌کانی خوا ڕازی نابێت ده‌مانخاته خانه‌ی توڕه‌بون له خوا و پاشانیش هه‌ر بۆخۆی جارێکی تر وه‌ک بڵێی هێشتا له هه‌گبه‌که‌یدا پرسیاری تر مابێت له هه‌مان گومانه سه‌ره‌تاییه‌که‌دا دامان ده‌نێته‌وه.....
دواجار وته‌کانی من له‌م بڵۆگه‌دا پرسیارگه‌لێکی ساده‌و ساکارن و زۆر جار توڕه‌ن و هه‌ندێ جاریش وه‌ک چاوه‌ڕوانیه‌ک ده‌رده‌که‌ون له باوک، هه‌ندێ جار ده‌چنه خانه‌ی سیاسه‌ت و چه‌پ بوون.. هه‌ندێ وه‌ختیش فیمینیستی .... من بۆ ئه‌وه‌ی له خوا تێبگات ده‌بێت دوربکه‌وێته‌وه له سیاسه‌ت ، وه ده‌شبێت ئه‌و پرسیارانه بکات که نه‌کراون یان په‌ییان پێ نه‌براوه .
من له هه‌ندێک نوسینه‌کانیدا تێکه‌ڵو پێکه‌ڵی هه‌ن و له یه‌ک کاتدا پرسیاره‌کانی که ده‌یکات که‌متر گرێبه‌ستیان پێکه‌وه هه‌یه ، له‌وه‌ده‌چێت ئه‌وه‌نده تاسوق بوبێت بۆ کردنیان ، ئه‌وه‌نده ده‌مێک بێت چاوه‌ڕوانیان بێت ، له ترسی ئه‌وه‌ی له بیریان نه‌کات له یه‌ک کاتداو گشتیان پێکه‌وه ده‌درکێنێت.... هه‌موو ئه‌وانه‌ش که ویستویانه خۆیان بکه‌نه نوێنه‌ر و وه‌ڵامده‌ره‌وه له جیاتی خوا وه‌ڵامی منیان نه‌داوه‌ته‌وه و به هه‌مان ئه‌و زمانه کۆن و باوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که هیچ رێیه‌ک له پرسیاره‌کانی من ناکاته‌وه
من له جێیه‌کدا به خوا ده‌ڵێت:" له دۆزه‌خ ده‌ترسم هیوام وایه بچمه به‌هه‌شت" " حه‌زم له ڕه‌نگی ئێوارانی خۆرئاوابوون، ڕه‌نگی ئاسمانی پیرۆزه‌یی، ڕه‌نگی پاییز، ڕه‌نگی چاوی که‌سانێک خۆشیانت ده‌وێ، په‌لکه‌زێڕینه و تریفه و ورشه‌ی جۆگه‌له‌کان. خوای دورستکه‌ری ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگانه، ده‌توانیت دۆزه‌خێکی ئاوها قوڵ و تاریک و بێ‌کۆتایی و له هه‌مووی گرنگتر، بێڕه‌نگ دروست بکه‌یت؟"
من کاتێک ده‌سته‌کانی بۆ دوعا کردن به‌رز ده‌کاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر خوادا ئاوا خۆی ده‌بینێت: " شێوه‌ی من وه‌کو منداڵێکی بێ‌ناز دێته پێش چاوم که داوێنی کراسه‌که‌ی تۆی گرتووه و داوای شتێکی زۆر ساده له لای تۆ و زۆر زه‌حمه‌ت له زه‌ینی خۆیدا بکات"
ئه‌وه‌ی له کۆتایدا ماوه‌ته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه که من پێمان ده‌ڵێت " من و خوایش جارێ هه‌ر ماوین. من هه‌م بۆ ئه‌و نازانم.."
.یه‌کێ ده‌ڵێت ئه‌فسانه یه‌كێ ده‌ڵێت قسه‌ی به‌لاش یه‌کی دی ده‌ڵێت کارێکی جوانه، دواجار هه‌مووشیان نه‌ناسراون. بۆیه تۆش بچۆ به‌شداربه ، پرسیارێک بکه ، وه‌ڵامێک بنوسه ، به‌ڵام له‌بیری مه‌که ناوی خۆت بنوسه .... بچۆ گوی له به‌سه‌رهاته‌کانی من و خوا بگره ..
باشە ئەگەر مرۆڤ خوا دروستی کردبێ دەبێ خوا کێ دروستی کردبێ، ئەو پرسیارە گەورەیە بێ وەڵامە__?
باشە ئەگەر خوا هەبێت دەبێ نەشمێنێ، ئەگەر هەبێ دەبێ ببینێ و فرمان باو ببیسێ وەک قورئان دەڵێ دەبێ شتێ بخوا ئەگەر شتێ بخوا دەبێ گەورە بێ ، ئەگەر گەورە بێ دەبێ پیر بێ، ئەگەر پیر بوو دەبێ بمرێ، ئەرێ بەڕاست خوا کەی دەمرێ????
خوا کەریمە بۆ شتی تریش..
بە هیوام بە دڵتان بێت....
تاقەدار گیان... نازانم چەند لای ئێوە ئەو گۆڕانکاریە دەردەکەوێت ، لای من لە پەڕەی سەرەکیدا لۆگۆ گۆڕاوە بەڵام لەبەئەوەی مافی ئەوەم نیە بچمە بەشی زانیاریەوە ئەوا تکایە ئێوە لای خۆتانەوە لۆگۆکە لەو بەسەی خۆیدا زیادبکەن لەگەڵ رێز...
ئارام
بەڕاستی لە گومڕاییدا دەتلێنەوە و تا دێت زیاتر ڕۆ دەچن. بیرێك لە خۆتان و دواڕۆژتان بکەنەوە، خوای گەورە زیندووە و مردن بۆ دروستکراوانێتی ( اللە لا الە الا هو الحي القيوم ...)، (كل من عليها فان * ويبقي وجه ربك ذوالجلال و الكرام *).
بۆیە هیوادارم کە لەوانە بن خوای گەورە ڕێنماییتان دەدات. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئیسلام، سەردانی ئەم ماڵپەڕانە بکەن:
http://xdrnejad.kurdblogger.com/
http://www.beconvinced.com/
http://www.sultan.org/

