
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من
:: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردبڵاگەر
:: لۆگۆی دۆستان ::
ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ بڵۆگنوسێکی مێینه‌ی ماڵی بڵۆگستاندا ده‌دوێین ، کە ئه‌ویش ته‌وار ه ، لە پێشدا هیوای به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین . . ئەو بۆ ناوی تەواری هەڵبژاردوە ؟ ئەی ئێمە بۆ ئەومان هەڵبژارد ؟ ڕەنگە لە تەواردا هەست بە فڕینێکی بێ‌سنوور بکرێت ، رەنگە ئێمەش ئەم فڕینەی تەوارمان بینیبێت....
ته‌وار له‌سه‌ره‌تاوه زۆر شه‌ری کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناوی تەوار بۆ خۆی بپچڕێت ، تا له دوایدا ده‌ریخست که ته‌وارێکی به‌رزه فڕی په‌ڕوباڵ نه‌خشینه و هه‌رجاره‌ی په‌ڕێک له شاپه‌ڕه‌کانی له ناسکترین نوسیندا ده‌کاته دیاری . ده‌بێت تەوار له ڕێگای سه‌فه‌رنامه‌که‌یه‌وه بخوازێت چیمان پێ بڵێت ؟ ئه‌وه‌ی چاوی به‌سه‌ر بڵۆگه شیرینه‌که‌ی ته‌واردا گێڕا بێت هه‌ست ده‌کات که خه‌یاڵ لای تەوار دونیایه‌کی پان و به‌رینی پێکهێناوه و زۆربه‌ی زۆری نوسینه‌کانی ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان ده‌قێکی ئه‌ده‌بی نه‌بن ئه‌وا ده‌ستمایه‌ن بۆ دامه‌زراند و سه‌رچاوه‌ن و بنه‌ڕه‌تن بۆ کۆمه‌ڵه ده‌قێکی دی . نوسینه‌کانیم وه‌ک شیعرێکی سه‌رکێش دێته پێش چاو ، که دواجار له ناو فه‌نتازیه‌کی پڕ وشه‌دا ده‌مانخاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵێ وشه که له چیرۆکه کورته‌کان ده‌چن ، چیرۆکه‌کانی ئه‌م چیرۆکی تاراوگه‌یین و بۆنی غه‌ریبیان گرتوه .
ته‌وار ده‌ڵێت : " لێره‌ی لای منه‌وه له باشوری وڵاتێکی باکوری گۆی زه‌وییه‌وه، ده‌مه‌وێت شنه یادێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووت به‌ڕێبخه‌م. تا له خۆرئاوای خه‌مداگرتوی دوریتا به نه‌وره‌سه عه‌جوله‌کانی که‌نار ئه‌م ده‌ریای بێ تۆییه‌دا سڵاوێکت ئاڕاسته‌که‌م! " وه‌سفه‌کانی ئه‌م خانمه زۆر تایبه‌تن ، زمانێکی شیرین ، که له زمانی تاراوگه ده‌چێت ، هه‌میشه سه‌وزه له به‌هاردا، له پایزدا بۆن و به‌رامی گه‌ڵاکانی ناو بڵاگه‌که‌ی نه‌خشاندوه ، له زستاندا رێبوارێکی ڕێی وشه‌ی گه‌رمه ، له هاوینیشدا شنه بای بۆنی له‌چکه‌که‌ی دایکیمان ده‌کاته دیاری .
کاتێک ته‌وار باس له ته‌نهایی ده‌کات حه‌زده‌که‌یت ته‌نهاییت خۆش بوێت ، که باس له ته‌م و گه‌ڵا وه‌رین ده‌کات حه‌زده‌که‌ی هه‌رده‌م ته‌م و گه‌ڵاڕێزان بێت ، که باس له فڕین ده‌کات حه‌زده‌که‌ی بفڕیت ، نه‌متوانی ڕێگه‌ی داکردنی بارانی چاو بگرم کاتێک که گفتوگۆی ڕه‌شه سه‌رپۆش له‌گه‌ڵ دایکی چاوه‌ڕوانیدا : " دیسان له گه‌رمییانه‌وه ڕه‌شه سه‌رپۆشی ژنێک هاته‌گۆ " " م بیبنی .
وشه‌کان زۆر ساده‌ن به‌ڵام زۆر شیرینن و جوان و پڕ مانان . زۆر هه‌وڵمدا که‌لێنێک بدۆزمه‌وه وه‌ک خاڵی نێگه‌تیڤ باسی بکه‌م به‌ڵام زاتم نه‌کرد و هه‌ستم کرد بێویژدانی ده‌بێت ، وه‌له‌و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندی کۆمێنت سه‌رنجی ڕاکێشام ، به‌ڵام نه‌یان توانی زه‌فه‌رم پێبه‌رن . ته‌وار زۆر به ساده‌یی له‌سه‌ر ئه‌نفال ده‌ڵێت :
کچێک: به‌رسیله‌ی هیواکانی هه‌ڵوه‌رانم
دایکێک: کوڕه‌که‌می لێدابڕیم
منداڵێک: دارلاستیکه‌که‌می بچڕاند
باوکێک: ڕه‌زوباخی هه‌موو وه‌راند
گوندێک: ئاوایی لێنه‌هێشتم
به‌و نیازه هاتم تا بتوانم پێناسه‌یه‌کی ئه‌نفال بکه‌م ، به‌ڵام جگه له ئه‌نفال هیچی تر نییه.
ئه‌بێت هه‌بێت له ئه‌نفال ڕه‌شتر!
له‌م وشه‌یه قێزه‌ونتر!
بێویژدانتر !!!!
ته‌وار چاوه‌کانی ده‌ریای ڕه‌نگن ، بڵۆگه‌که‌شی ماسی جوانیی . ته‌وار بڵۆگنوسێکه که هه‌میشه به تاسوقه‌وه چاوه‌ڕێ ی بابه‌ته تازه‌کانی ده‌کرێت ، وه چاوه‌ڕێی دونیایه‌کین نوری بابه‌ته‌کانی ڕۆشنی بکه‌نه‌وه .. لینکی بابه‌ته زۆر گه‌رمه‌کانی تا ئه‌م ساته‌ی ته‌وار : ئەم بەیانیە ، باوکێکی تر ، مانگی من ، پایزه وڕک ، لە چاوەڕوانی گەڕانەوەدا ، بەختەوەرم ، بۆننامە ، ،،،،،،،،، ، سەرپۆش ، نەفرەت ، گەڕانەوە بۆ فڕین ، نازی گفتوگۆیەک!!! ، حەڤدە پلیکانە
به‌ڕاستی کوردبڵاگێر ده‌بێت شانازی بکات که قه‌ڵه‌مێکی مێینه‌ی ئاوها بۆته بڵۆگچی و تیایدا ده‌نوسێت ، کورد بڵاگێر قه‌رزاره که ته‌وار یه‌کێکه له بڵاگنوسه‌کانی .
ئێوه‌ش بڵاگنوسه‌کانی دی بمێنن به خێر و خۆشی . چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز .... دایمه نه‌نکم وای ده‌گووت .. !
ئەزیزم دەزانی شەرمندەم لە ئاست ئەو هەستە جوانەی تۆدا. هەست دەکەم وشە شەرمەزارە و بێڕەنگە ....دەزانی ئیرەیم بەخۆم دێت کە هێندە جوان و شیرین لەسەر تەوارت نوسیووە. دەزانم هێندەی بوونی تەوارەکان هەڵۆش لە ئاسمانی هەستەکاندا دەفڕن و بە ڕەنگ و نیگای چاویان زۆر نهێنی دەدرکێنن.
دەی تەوارەکان ئەوەی لە دڵتانایە دەریببڕن چاوەڕێبن ئارامێک دەبێت بە ئارامی هەستەکان پێناسەکات و ڕەنگەکانی جیاکاتەوە.
ئیتر هیچیتر شک نابەم جگە لە ئاوەدانی بۆ ماڵەکەت و ڕەنگ بۆ خامەکانت. بە سەردانتان بۆ هێلانەکەم دڵنیا دەبمەوە لەو هەستەی کە تەوار شاپەڕی هەستی تا بێت لە بزوانتندا دەبێت.
گۆڕاوه له‌لایان tawar له سه‌ر 2006/10/24 له 03:27

