
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من
:: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردبڵاگەر
:: لۆگۆی دۆستان ::
پاش ئه‌وه‌ی دوودڵ بووم وه گومان هه‌بوو له‌وه‌ی که من به‌ته‌نها بتوانم بلۆگه باشه‌کان دیاری بکه‌م ،ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه ده‌ده‌م، چونکه به‌راستی ره‌نگه ئه‌وه‌ی له ڕوانگه و بۆچونی منه‌وه باش بێت لای یه‌کێکی دی وانه‌بێت من به‌ته‌نها وه‌ک ڕایه‌ک ره‌نگه به‌س نه‌بم بۆ ئه‌م کاره ، ره‌نگه من بگره هه‌موشمان ئه‌وه‌ی که خۆمان باوه‌ڕمان پێیه‌تی و لێمانه‌وه نزیکه به باش ده‌زانین . من ویستم گفتوگۆ له نێوان خۆماندا دروست بکه‌ین و قسه له‌سه‌ر کاره‌کانمان بکه‌ین و هانده‌ری باشه‌کان بین و ره‌خنه‌گر بین له خراپه‌کانمان تا باشتری بکه‌ین . هه‌رله‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه قسه‌م له‌سه‌ر بلۆگه‌که‌ی سیروان کرد .. که زۆری تری له‌و چه‌شنه بلۆگانه‌مان هه‌یه له کوردبڵاگ‌دا ، ئه‌وه‌ی من ویستم ته‌نها نمونه‌یه‌ک بوو و ، به‌ڕاستی من به هه‌قی خۆمی نازانم که راست و چه‌پ یا خراپ و باش به‌سه‌ر که‌سدا بده‌م ، ئه‌وه کاری من نیه ، من نه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رم نه که‌سیشیان لێده‌ناسم ، بگره هه‌ندێ جاریش وه‌ک ئێوه جوابی پرسیاره‌کانم وه‌رناگرم .
من داواده‌که‌م له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی که نوسراوه بۆ پێناسه‌کردنی وێبڵاگەکانی کوردبڵاگەر ( ناساندنی وێبڵاگە سەرکەوتووەکانی کوردبڵاگەر) بگۆڕن و بیکه‌ن به پێناسه‌یه‌کی دی ، یا رونی بکه‌نه‌وه له ڕوانه‌گه‌ی ئه‌وانه‌وه بڵاگی سه‌رکه‌وتو مه‌به‌ست چیه لێی ، مه‌به‌ست زۆری بابه‌ته ، جوانی شکڵه ، ئاخر ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر بلۆگنوسی باش و بلۆگی باش بکه‌ین هیچ کام له بلۆگی به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردبڵاگه‌ر به‌بڕوای من ناچنه خانه‌ی باشه‌کانه‌وه ، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ماندوو ده‌بن پێمانه‌وه و ئه‌م په‌نجه‌ره جوانه‌یان بۆ سازکردوین و هه‌ر کێشه‌یه‌کیشمان دێده‌پێش هانایان بۆ ده‌به‌ین و که ناشکرێت باسی چالاکیه‌کانیان نه‌که‌ین و هه‌ڵیان نه‌سه‌نگێنین . لای خۆمه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه وه ده‌توانم ناوی بنێم هه‌ڵسه‌نگاندن ، وه هه‌ر ئه‌وکاتیش داوام له هه‌موان کرد به‌شداربن له‌و هه‌سه‌نگانده تا به ته‌نها ڕاکان ڕای من نه‌بن ، ره‌نگه من له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه شتێک بڵێم یه‌کێکی دی به زوڵمی بزانێت ، وه به‌ڕاستی چاوه‌ڕی بوم هه‌موو لا به‌شدار بن ، مه‌ترسن خۆ ئه‌مه مه‌حکه‌مه نیه، ، هههههههه.
بلۆگنووسه مێینه‌کان، یا بلۆگنووسانی ژن ده‌که‌ونه به‌رنامه‌کاری ئاینده‌وه ، ئه‌وان ده‌خه‌ینه تای هه‌ڵسه‌نگاندن .. خۆتان حازرکه‌ن

