
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من
:: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردبڵاگەر
:: لۆگۆی دۆستان ::
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته کۆنه و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بلۆگه سازبکرێت له لای ئارام باسکراوه:
من لای خۆمه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ر جاره‌ی بڵاگێک به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه به پێی بۆچونی خۆم ده‌ست بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێ خاڵ که سه‌رنجم ڕاده‌کێشن.
ئه‌م جاره‌ش شۆربا و ته‌ماته‌م هه‌ڵبژاردوه
به داخه‌وه له ئێستادا شۆرباو ته‌ماته بلۆگه‌که‌ی تا کاتێکی نادیار هه‌ڵپه‌ساردوه
شۆربا و ته‌ماته له June 25, 2006 دا بڵاگه‌که‌ی کردۆته‌وه، له به‌شی لیستکراوه گشتیه‌کانه‌و تا ئێستا نزیک 13 بابه‌تی نووسیوه. کاک حوسین که نووسه‌ری ئه‌م بڵاگه‌یه به زمانێک ته‌نز ئامێز وشه‌کانی ده‌خاته ڕوو ، وه‌ک خۆی له پێناسی بلۆگه‌که‌یدا نوسیویه‌تی ( ئه‌م بڵاگه پڕیشکه‌یه‌ک له ژیانی که‌سێکه که شۆرباوته‌ماته‌ی پێ خۆشه ) ، هه‌ر خودی ناو و ناونیشانی بڵاگه‌که‌ی بۆ خۆی جێ‌ی تێڕامانه، زمانێکی شیرینی ساده‌ی هه‌یه ، زمانی ناوچه‌ی خۆیان به‌سه‌ر بابه‌ته‌کانیه‌وه، دیاره به‌رای من له سه‌ره‌تاوه زۆر به گوڕ و هێز ویستویه‌تی بێته ناو به‌ڵام ورده ورده خه‌ریکه نوسینه‌کانی ده‌بن به قسه‌ی ئاسایی و هیچمان له لا دروست ناکه‌ن، هیچ پرسیارێکمان له‌لا ناوروژێنن. وه‌ک ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ته‌نها ژماره‌ی به‌شداریه‌کانی زیاد بکات ، یا هه‌ست بکات له لیسته‌که دێته خوار. به هیوای به‌رده‌وامی و له‌ش‌ساغی.....
من له‌مه زیاتر له ئێستادا له‌سه‌ر شۆرباوته‌ماته‌که‌ی کاکه حسێن هیچ ناڵێم، ئه‌و دی به‌جێدێڵم بۆ ئێوه.... باوه‌ڕیشم وایه که ببێته یه‌کێک له‌و بلۆگنووسه جوانانه‌ی که هه‌مووان به تاسوقه‌وه چاوه‌ڕێی بابه‌ته‌کانی بکه‌ین .
ئەگەر ئەم لایەنانە پشتگوێ بخەین، بلاگە کوردییەکان دەبنە ویرانگەری زمانی کوردی، ڕاستە لە ئێستادا ئێمە خاوەنی ئەو ئامرازە نین، هەڵەکانمان لە نووسیندا دیاری بکات، بەلام کەسانی دڵسۆز و بەڕیوەبەرانی بلاگەکان لەبری هەلسەنگاندنی لایەنەکانی تری بلاگنووسی، دەتوانن ئاوڕ لە ڕینووس، ڕیزمان، داڕشتنی بابەتی نێو بلاگەکان بدەنەوە.
هەر سەرکەوتوو بن

