
سهرهتا
ئهرشیف
هاوڕێیان
دهربارهی من
:: بهستهری بهکهڵک :: کوردبڵاگەر
:: لۆگۆی دۆستان ::
" من ناوم ( زاریا عەلی ) ە لە 4-10- 1993 لە سلێمانی لە دایک بووم لە ساڵی 1999 وە لە ئەڵمانیام لە شاری کۆلن . ئێستا لە پۆلی 7 م زۆر حەزم لە وێنە کێشان و خوێندنەوەیە...لە تەمەنی 5 ساڵیەوە وێنە دەکێشم.زۆر لەو وێنانەی دەیان بینی هی سەردەمی مناڵیمن.هیوادارم بەدڵتان بێ. " زاریا ئاوهدهڵیت ......
یەکێک لەو بڵۆگە جوانانەی کە خوێندکارێکی ژیکەلانەی کوردی تەمەن 14 سالان و ئارەزوی وێنەکێشان دەکات ، دەکەینە باسی بڵۆگە ڕەنگینەکانی ئهم جارهی کوربڵاگ...
بڵاگی زاریا پڕە لە
وێنە و تابلۆی نەخشین کە بەپەنجە ڕەنگینەکانی خۆی کێشاونی.. کە پڕن لە دونیای منداڵی و خەیاڵاتی مناڵانە رەنگی جوانی مناڵانە ، و حیکایهته نهنوسراوهکانی منداڵی ، ئهو ڕهنگانهی هەر مناڵ دەتوانیت ئاوا یاریان پێ بکات ، رەنگە لە هەندێ جێشدا بیەوێت وەک کەسێکی گەورە خۆی بنوێنێت، پێش تەمەنی خۆی بکەوێت ، رەنگە هەر لە ئێستاوە بیەوێت لە هەوڵی گەرەبوندا بیت یا رەنگە خەفەت بۆ گەورەکان بخوات وەک ئەوەی گەورەکان خۆیان تاقەتی خەفەت خواردنیان نەمابێت ..
رەنگە زاریا گیان دونیای منداڵی و جوانیەکانی منداڵی لە ئێستادا بەس بێت ، خۆت بە منداڵیەوە سەرقال بکەیت ، نەک وەک ئێمەی گەورە بکەیت و تۆش هەر لە مناڵیەوە گەورەببیت، خۆت لە دونیای ڕەنگاوڕەنگی مناڵی بڕەنجێنیت .....
یەکێک لەو تابلۆیانەی کە بۆ گەورەکانت کێشاوەو پێان دەڵێیت من لەم شەڕە بەردەی ئێوە تێناگەم تابلۆی" دوعا گیان بۆ وایان لێ کردی" ، ئاخۆ تۆش ئەو دیمەنانەت دی زاریا گیان ، چۆن دڵیان هات بە تۆشی نیشان بدەن و ببێتە هەوێنی ئەو تابلۆ نازدارەت کە شایەنی ئەوەیە لە هەر جێیەک باس لەو کارەساتە دەکرێت تابلۆکەی تۆشی لە پاڵدا هەڵبواسرێت ...
زاریای شیرین فڵچهکهت ههر جوان و ڕهنگین ......
چهپکێ گوڵ چهپکێ نێرگز بمێنن به شادی ههرگیزاوههرگیز
هیواداریشم زەریا بەردەوام بێ لە نیگارکێشان و پێیشی ئێژم، زەریا نیگارەکانت پڕن لە بوێری و لە هەمانکاتدا هەستی ناسک و قووڵ، هەر بژیت!
dastet hosh
hiway sarketnt bo dakhwazm
zor daway libwrdn gar hallam zore mn kurdi bash nazanm
http://jujuetoo.blogfa.com
http://jujueto.50megs.com
من نعمت شێروانی
دەمویست بەرێوەبەرانی کورد بلۆگێر بناسم ئیشم پێیانە ...
تکایە ئەگەر دەیانناسی پێم بلێ .........
ئەمەش ئیمێلەکەم :
n_sherwaniii@yahoo.com
nemat0072002@yahoo.com

